کۆمه‌ڵگا تۆی به مردوویی ده‌وێت، نه‌ک به زیندوویی.
هه‌موو حه‌ول و کۆششی بۆ وه یه، تا به هه‌ر چه‌شنێک بووه، تۆ بمڕێنێ و هاوکاتیش وه کو که‌ره‌سه‌یه‌کی به که‌ڵک، به کارت بێنێت.
کۆمه‌ڵگا ئه‌م کاره ی جێ به جێ کردوه:
تینی ژیانی له تۆدا مراندووه، بۆشاییهکهشی به کارامه‌یی مکانیکی پر کردۆته‌وه.
ئه‌وه یه، ئه‌وشته‌ی که کۆمه‌ڵگای شه یدای خۆی کردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو ژیانی به فیدا بیت. که‌ل و په‌لی، زۆر به‌لاوه به نرختره تا گه‌شه‌ی ئاده میزاد. هه‌ر بۆیه‌ش بێ وچان په‌ند و ئامۆژگاریی خه‌لک ده‌کات، که هێدی وبێ ده‌نگ بن و سه ری خۆیان داخه‌ن. هێدی وهێمنی و بی ده‌نگی وه‌ها پاک و مۆقهده س کردووه ،هه‌ر وه‌ک بڵێی که خوداوه‌ندگاری جیهانه.
به‌ڵام تۆ ته‌نیا کاتێک ده توانی ئاوا هێدی و ده‌سته‌مۆ بیی، که گه‌وج و نه‌فامیش بووبێت و نه‌توانی پێ بزانی، بۆ به‌رپا بوونی ئه‌م هێمنی یه، چ شتێکی گرانمایه ت له کیس چووه. هێدی وهمنییهک که په‌ناباتێک ناهێنیت. تۆ ئازادیت، ژیرییت، شادمانیت، ئه‌وینت، رووحی نه‌سره‌وتوو وگهڕۆکت فیدا کردووه. هه‌موو وجودت فیدا کردووه. بوویه‌ته چه‌رخ ده‌نده‌یه‌ک، به هاسانی ئال و گۆر ده کرێیت .بێتوو "ئه‌ڵف" بمرێت، "ب" شوێنی ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر "ب" بمرێ ،"ج' یا "د" ده توانن بچنه جێگای. چونکوو ئه‌وان "تاکه که‌س" نیین، به‌لکوو ته‌نیا که‌ره سهیهکن.
هیج کات له بیرت نه‌چێته‌وه که تۆ ئه‌وینی. کۆمه‌لگا، فهرامۆشکارت ده کات، کۆت و زنجیرت ده‌کات تا له بیری که‌ی که تۆ ئه‌وینی. که وابوو تێکۆشه، هه‌موو ئه‌و کۆت و زنجیره‌ی که کۆمه‌لگا، بۆ دوور راگرتنی تۆی، له راستی گه‌وهه‌ری وجودت درووست کردووه، بیبچڕینی و له خۆتی دوور که‌یه‌وه.
ئێمه له ئه‌وینین و بۆ ئه‌وین درووست کراویین.
له فارسییه وه کردومه به کوردی
عه‌لی ع ـ بیگی
shaw bash mam ali barez. khoshhal bom le aw kari wargeraney ke krdute . be hiway kari gawratro bapeztrish
پاسخحذفhar sarkawto bi . rahman
خۆش بی ره‌حمان گیان، سپاس بۆ به سه‌ر کردنه‌وه‌که‌ت!
پاسخحذف