RSS

۱۳۹۰ اردیبهشت ۲, جمعه

مامۆستا کاتوزیان ـ هه‌ر وێنەک ، رۆمانێک !

هۆنەری رەسەن کە بنە، بنچێنە ومەبەستیی بزواندن و گەشەدان بە هەستی مرۆڤ بۆ ژیانێکی کارامە و زیندوو و پربارە، بێ گۆمان تێدەکۆشێ تا سەرنج و هۆشی مرۆڤ بۆ جیهانی دەورووبەری خۆی ڕاکێشێ، هەست و سۆزی مرۆڤ نەرم  و هێوەر کاتەوە، هەر وەها پێوەندی بدات بە مرۆڤەکانی دەورووبەریەوە. تێگەیاندن و ئاگادار کردنەوەی مڕۆڤ لە هەست و سۆزی ئەوانی تر ئامانجی هۆنەری رەسەنە، هۆنەرمەند بە گێرانەوەی هەست و ئەزموونی خۆی بە زمانی هۆنەریی، گۆشەیەکی نۆی لە تێروانین و لێک دانەوە بۆ ناسینی مرۆڤە کانی تر نێشان دەدات، دڵێـکی گەورەتر بۆ هاودەردی لە گەڵ دەرد و ئێش و ئازارەکان دەخاتە گەر. ده‌سکه‌وتی هۆنه‌رمه‌ند، سەر هەڵدانی هاوسۆزی بۆ غەمە گەورە و بچووکەکان، بۆ چرکە ساتە ونبووەکان، بۆ دڵە راوکێ، بۆ ئارەزووی گەوەرە و بچووکەکان، لە دڵی بینەردایه‌. ساتێک واق مان لە پیریی، منداڵیی، کار، داماویی، نەخۆشیی و چاوەروانیی و هتد .....،ئەوە کاڕیکە کە مامۆستا کاتووزیان توانیویەتی بە نێگار کێشیی  بیکات! هەر وێنەکی کە کێشاویەتەوە، بۆ خۆی رۆمانێکە و دەمانباتە ناو جیهانێکەوە  کە هەموو هەست و دەروونمان داگیر دەکات، جێهانێک کە لە بەر  کار و ژیانی رۆژانەی خۆمان، لێیان بێ خەبەرین.

عەلی  ع ـ بیگی












هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

تکایه‌ بییر و بۆچوونی خۆتان بنووسن