ئه‌گه‌ر خۆداوهند بۆچەند ساتێک له‌بیری چووبایە کە من پیر و په‌ککه‌وته‌م و تۆزکاڵێکی تری له ژیان کردبایهتهوهدیارییم، وێده‌چوو ته‌واوی ئه‌وشتانه‌ی که‌بیرم ڵێ ده‌کردنه‌وه،نه‌مدڕکاندبان، به‌ڵکوو بیرم له‌هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی دەکرده‌وه کە به‌سه‌ر زارم‌دا ده‌هاتن، هه‌موو شتێکم به پێوانه‌ی "واتا"ده‌نڕخاند نه‌ک به ته‌رازوی قیمه‌ت. که‌متر دهخهووتم و زۆرتر دهچوومهناو جیهانی خه‌یاڵ و ئاواته‌وه، بۆیە ڵێم روون بوو، هه‌ر خۆڵکهیهک کهچاوهکانم وێک دێنم، شه‌ست چرکه له‌دیتنی نوور بێ به‌ش ده‌بم! کاتێک ئه‌وانی تر ڕێیان پێ ده‌گرتم، رانه‌ده‌وه‌ستام و کاتێک ده‌خه‌وتن، به خه‌به‌ر ده‌مام، کاتێکیش قسه‌یان ده‌کرد، گۆم بۆ رادهدا شتن، جا با بتان دیبا، چۆن له‌خواردنی به‌سته‌نی شۆکۆڵاتی سه‌رمه‌ست ده‌بووم!
ئهگهرخۆداوهند لهتکێک ژیانی دابامه‌وه، ساده‌پۆشیم ره‌چاو ده‌کرد، به‌ره‌و رووی هه‌تاو داده‌نیشتم، نه‌ک به ته‌نیا له‌شم که رۆحیشم رووت ده‌کرده‌وه!
خۆدایه گیان! ئه‌گه‌ر دڵێکم بایه، نیفره‌تم له سه‌ر سه‌هۆڵ ده‌نووسی و چاوه‌روانی هه‌ڵاتنی هه‌تاو ده‌مامه‌وه، گؤڵهباغهکانم به‌فرمێسک ئاوده‌دا، بەشکه‌م هێشی دڕووه‌کانیان وماچی گوڵپەڕەکانیان بخزابانەتە نێو گیانم!
خۆدایه گیان! ئه‌گه‌ر له‌تکیکی ترت له ژیان دابامه‌وه، تەنانەت نەم دەهێشت رۆژێکیش تێپەر بێ، بە بێ ئەوەی بەو کەسانەی وا‌خۆشم دەوێن، نەم کۆتبێ کە خۆشم دەوێن، بە هەموو ژنان و پێاوانم دەسەڵماند کە هەر هەموویان خۆشەویستی منن و بۆ هەمێشە لە داوی خۆشەویستیدا ژیانم تێپەردەکرد. بە مڕۆڤەکانم نیشان دەدا کە چەندە تووشی هەڵەن، کاتێک وادەزان بە سەری پیری ئیتر ناتوانن دڵداری بکەن. بەهەر منداڵێکم دوو باڵ دەدا، بەڵام ڵێیان ده‌گه‌رام بۆ خۆیان فێری فرین بن، ئامۆژگاری پیرەکانیشم ده‌کرد کە چۆن مه‌رگ نە به‌پیری، بەڵکوو بە فه‌رامۆشی خۆیان نیشان ده‌دات.
ئای خەڵکینە! چیها له‌ئێوە که‌فێر نەبووم! باش ده‌زانم که هه‌مووتان پێتان خۆشه، لە سەر لووتکەکان ژیان بەسەر بەرن، به‌ڵام با بزانن، شادی ڕاستینە لەدیتنی شکۆ و گه‌وره‌یی چیاکاندایه! سەرنجم داوە، هەر ئەو کاتەی منداڵێکی ساوا، بۆ یەکەم جار قامکی باوکی لە ناو مستە بچکۆڵەکانیدا دەگووشێ، بۆ هەمیشە ئەو دەخاتە دوای خۆیەوە. با پێتان بڵێم، مڕۆڤ تەنیا کاتێک ماڤی ئەوەی هەیە، لە بەرزاییەوە بڕوانێتە مڕۆڤێکی ترەوە، وەختایەک که ناچار بووبێ دەستی بگڕێ، تاسه‌ر له نۆێ بتوانێ لە سەر پێ خۆی ڕاوه‌ستێ!
من لە ئێوە زۆر شت فێر بووم، بەڵام داخی گرانم تازه ناتوانم به کاڕیان بێنم، چۆن کاتێک لەم چەمەدانەیان دەخەم، بە داخەوە به‌جێ و بان کەوتووم و له سه‌ره‌مه‌رگدام!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ زانیاری!
له‌م نووسراوه‌یه که به ناوی مارکێز به فارسی بڵاو بۆته‌وه، چه‌ند نۆسخه‌ی جێاوازم دیوه، حه‌ولیشم داتا به زمانی ئاڵمانی یا ئینگلیسی بیدۆزمه‌وه، به داخه‌وه‌که وه‌گیرم نه‌که‌وه‌ت، به‌ڵام چۆن پێم نووسراوه‌یه‌کی سه‌رنج راکێش و به که‌ڵک بوو، به شێوه‌یه‌کی مام ناوه‌ندی وه‌رم گێراوه‌ته‌وه سه‌ر کوردی!
تکایه ئه‌گه‌ر نووسخه‌ی ئاڵمانی یا ئینگلیسییه‌که‌تان وه‌گیر که‌وت بۆم بنێرن! ماڵتان ئاوه‌دان وهه‌ر خۆش بن!
هه‌ر وه‌ها ده‌بێ بڵێم، من له "ئینترنێت"دا نه‌م دییوه که مارکێز مردبێ، وادیاره ئه‌م وه‌سییه‌ت نامه‌یه ته‌نیا کارێکی ئه‌ده‌بی وسه‌مبۆلیکی مارکێزه، که وابوو هه‌ر ته‌مه‌ن دڕێژبێ ، هێشتا له گه‌ڵمانه!
بیگی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
تکایه بییر و بۆچوونی خۆتان بنووسن