ئه‌وین تاکه ڕێگای سه‌رکه‌وتنی راستینه‌یه ، که ده‌کرێ پشتی پێ ببستی ،
به‌ڵام ڕێگای ئه‌وین ، ڕێگایه‌کی غه‌رییب وسه‌یروو سه‌مه‌ڕه‌یه ویه‌کجاردژبه‌ره ،
چونکوو ئه‌وین له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و
به سه‌رکه‌وتن کۆتایی دێت .دژبه‌ریی ڵێره‌دایه !
ئه‌وین خوازیاریی سه‌رکه‌وتن نییه ، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت،
و خه‌لکێک که ده‌یانه‌وێت زاڵ بن وسه‌رده‌ست، شکستی دێنن .
شایه‌د له روانگای ئه‌م جیهانه‌وه* سه‌رکه‌وتوو له ئه‌ژمار بێن ،
به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی راستیینه نییه ، کاتێک که مه‌رگ له ناووی ده‌بات
شایه‌د له روانگای ئه‌م جیهانه‌وه* سه‌رکه‌وتوو له ئه‌ژمار بێن ،
به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی راستیینه نییه ، کاتێک که مه‌رگ له ناووی ده‌بات
سه‌رکه‌وتنی راستیینه ، سه‌رکه‌وتنێکه که ته‌نانه‌ت مه‌رگییش نه‌توانێت له ناویی ببات** .
ته‌نیا ئه‌و کات خۆت به سه‌رکه‌وتوو بزانه ، که شتێکی نه‌مڕت وه‌ده‌ست خستبێ .
ئه‌وین یه‌که‌م چه‌خماغه‌ی نه‌مر بوون له ده‌رونیی تۆدا ڵێ ده‌دات.ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌وین
ده‌ناسێت ، درنگ یا زوو ،ناچار به ناسیینی هه‌موو "هه‌بوون" ه .
پێویسته تۆ له ناخت دا، به قووڵتر کردنه‌وه‌ی ئه‌وین بۆ هه‌موو جیهان ، درێژه بده‌ی.
ئه‌وینداری ئه‌وینداربوون به، تا سه‌رکه‌وتوو بی !
له فارسییه‌وه کردوومه به کوردیی
عه‌لی ع ـ بیگی
شی کردنه‌وه‌یه‌ک:
* و** مه‌به‌ستی نووسه‌ر له نه‌مریی و له" ناو نه‌چوون"به هۆی مه‌رگه‌وه ، بییر و براوا و هه‌ستێکه که له‌نێو مرۆڤایه‌تیی دا درێژه په‌یدا بکات و تایبه‌تی "تاک"ه که‌سێک نییه و سروشتی راستیینه‌ی مڕۆڤی هه‌ڵنه‌قرچاو و له گڕێژنه ده‌رنه‌چوو له ناو پێوندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دا، ده‌نوێنێت . بییر و بۆچوون و هه‌ڵسووکه‌تێک ، که ڕییشه‌ی له یه‌کپارچه‌یی و په‌یوندیی سروشتیی مرۆف له گه‌ڵ جیهان دایه ،وه‌ها که‌سێک له ده‌روون و ناخیی خۆی هه‌ست به چه‌شنێک له سه‌رمه‌ستیی و نه‌مریی ده‌کات ، که زۆربه‌ی عارفان باسییان ڵێ کردووه ،واته ره‌وشه‌ن بیینیی.
مه‌به‌ستی نووسه‌ر له‌م جێهانه و ده‌ستکه‌وته‌کانی ،خۆ پێناسه کردنیی مڕۆڤ به دارایی و ده‌سه‌ڵات و هتد... که ده‌بنه شناسه و نشانده‌ریی مرۆف . واته په‌ڵه‌وه‌ڕێکی زییندوو بۆ خۆ پێناسه کردن ،له پشت شتێکی بێ گێان په‌نای گرتووه . کاردانه‌وه‌ی ،ده‌روونی ئه‌م په‌نا گرتنه ، به‌وته‌ی زۆربه‌ی عارڤان ، مه‌رگیی ده‌روونییه . به‌رهه‌مه‌که‌ی که‌سایه‌تییکی مرده‌لۆخه و بێ رووحه.
عه‌لی ع ـ بیگی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
تکایه بییر و بۆچوونی خۆتان بنووسن