پووڵ ـ کارڵ مارکس
Das Geld: Karl Marx
وه‌رگێران له ئالمانییه‌وه ـ عه‌لی ع ـ بیگی
ماڵپه‌ری ژیوانhttp://jiwan-a.blogspot.com
پێشه‌کی وه‌ڕگێر:
نووسراوه‌ی خۆارێ، ته‌نیا به‌شێکه له کتێبی"ده‌ستنووسه‌کانی فه‌ڵسه‌فیی وئابووریی١٨٤٤" یا "ده‌ستنووسه‌کانی پاریس"ی کارڵ مارکس.
ئه‌م نووسراه‌یه نه له لایه‌ن کارڵ مارکسه‌وه، به‌ڵکوو ساڵی ١٩٣٢لە پاش مردنی له چاپ دراوه، هه‌ربۆیه‌ش زۆر که‌س، به تایبه‌ت تئوریسییه‌نه‌کانی یەکێتی سۆڤییه‌ت، به بیروبۆچوونه‌کانی "مارکسی ڵاو"یان له‌قه‌ڵه‌مدا وبایه‌خێکی ئه‌وتۆیان پێنه‌دا، ئه‌وان بروایان وابوو که‌مارکسی"به‌ته‌مه‌ن"، بۆچوونه‌کانی سه‌رده‌می لاویی خۆی وه‌ڵاناوە، هه‌رله‌م باره‌یه‌وه،"ئریش فڕۆم" دەڵێ: " ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه به‌رحه‌ق بن كه‌ده‌ڵێن بيروبۆچوونه‌كانى ماركسى"لاو"، لای ماركسى به"ته‌مه‌ن"، بێ بایه‌خ ببوو، كه وايه باشتره ماركسى"لاو"په سه‌ند بكه‌ين". هه‌روه‌هـا دەڵێی: " يه‌كه‌م پرسيار ئه‌وەيه كه‌چ كه‌سانێک پێیان وایه ماركسى"لاو" ومارکسی"به‌ته‌مه‌ن"، ڕوانگاى جياوازيان سه‌باره‌ت به مڕۆڤ هه‌بووه؟ ئه‌و بۆچوونه به‌گشتى له‌ڵايه‌ن كۆمونيسته‌كانى رووسييه‌وه داڕژترا، له‌لايه‌ن كه‌سانێکه‌وە كه‌ناتوانن جگه‌له‌وه‌ش، بيروبۆچوونێكى تريان هه‌بێت، چونكوو بيرو بۆچوونه‌كه‌شيان، له‌هه‌موو باڕێه‌كه‌وه، درووست وه‌ك نيزامه سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كه‌يان له گه‌ڵ هۆمانيسمى ماركس له‌دژايه‌تى دايه. له‌نيزامه‌كەى ئه‌واندا، له‌جياتى ئه‌وەىکه مڕۆڤ ئامانجى سه‌رەكى هه‌موو به‌رنامه و كاره كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بێت، خزمەتکاری ده‌وڵەت و بەرهەم هێنانه. ۱