هه‌ر به‌وچه‌شنه که زانایه‌ک له دیارده‌یه‌کی چاوێنهیی (Objektive یاعینی) ده‌ڕوانێ وچاوهدێریی ده‌کات ،خۆچاوهدێرێکیش هه‌ر به‌م چه‌شنه له‌دیارده‌یه‌کی ده‌روونی ده‌روانێ. هه‌ردووک یه‌ک کار ده‌که‌ن : روانینی بێ خۆ تێوه‌ردان ،بێ پێشداوه‌ریی ،بێ ئاکام دانانی پێشاوپێش ـ چوونکوو ئه‌گه‌ر بێتوو له پێش دا ئاکامت بۆ دانابێ ،ڕوانیین هیچ بایه‌خێکی نامێنێ و ئه‌وکات به چه‌شنێک ده‌جووڵێیه‌وه ، که به ئاکامی داخواز بگه‌ی.
کاره‌که‌ی تۆ ته‌واوه‌ن نازانستی ده‌بێت .
کاره‌که‌ی تۆ ته‌واوه‌ن نازانستی ده‌بێت .
تۆ ده‌بێ هه‌ر به م چه‌شنه بروانییه "روانخانه"که‌ت .خۆت وه‌ک ئازموونگایهکی گه‌وره بێنیه به‌رچاو و ئازموونی مه‌زنی چاوه‌دێری تیدا بکه‌ی : بیروبۆچوونه‌کان ، مه یڵ وئاره‌زووه‌کان، بیره‌وه‌رییه‌کان،تووڕیی ،خوازه‌ڵۆکی وهه‌وه‌سی خۆت ، بێ هیچ پێشداوه‌رییه‌ک ،بێ هیچ داوهڕیی وبریاڕێک له سه‌ر چاک و خڕاپ بوونی......
تکایه بێ هیچ داوهڕییهک بروانه!
کاتێک که تۆ ، ته‌واوه‌ن به دوور له پێشداوه‌ریی،لایه‌نگریی وئاکام دانانی پێش وه‌خت،بروانی ،رواننینی تۆ وه‌ها ناب وپاک ،یا بێ گه‌ردو خه‌وش ده‌بێت ،
که ئه‌و شته‌ی ، که ڵێ دهروانیی، له به‌ر چاوت ون ده‌بێت.
که ئه‌و شته‌ی ، که ڵێ دهروانیی، له به‌ر چاوت ون ده‌بێت.
جیاوازی خۆچاوهدێریی و زانستیش، ههرڵێرهدایه:
زانستکارههرچی زیاتری ڵێ بروانێ ،دیارده‌که زیاترئاشکرا ده‌بێت و باشتر وه‌به‌رچاو دێت . له پێش روانین و چاوهدێرییکهی، له‌بوون و نه‌بوونی گۆمانی هه‌بوو ،ده‌ش کرا وه‌به‌ر چاویی نه‌یات ،به‌ڵام ئێستا کار له کار ترازاوه و دیارده‌که ،راستیینهتر و هه‌ست بزوێن تر له پێش ،له به‌ر چاویی زه‌ق بۆته‌وه.
زانستکارههرچی زیاتری ڵێ بروانێ ،دیارده‌که زیاترئاشکرا ده‌بێت و باشتر وه‌به‌رچاو دێت . له پێش روانین و چاوهدێرییکهی، له‌بوون و نه‌بوونی گۆمانی هه‌بوو ،ده‌ش کرا وه‌به‌ر چاویی نه‌یات ،به‌ڵام ئێستا کار له کار ترازاوه و دیارده‌که ،راستیینهتر و هه‌ست بزوێن تر له پێش ،له به‌ر چاویی زه‌ق بۆته‌وه.
به‌ڵام کاتێک تۆ له"روانخانه"ورد ده‌بییه‌وه و چاوه‌دێریی ده‌که‌ی،باروو دۆخه‌که ته‌واوه‌ن به پێچه‌وانه‌یه :
ئه‌گه‌ر بڕوانییه توورهییهکهت ،ئه‌وه له به‌ر چاو، ون ده‌بێت ،ئیتر ناتوانێت بمێنێت ،له پاشان هێدی هێدی
ته‌واویی "روانخانه" له چاوان ون ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر بڕوانییه توورهییهکهت ،ئه‌وه له به‌ر چاو، ون ده‌بێت ،ئیتر ناتوانێت بمێنێت ،له پاشان هێدی هێدی
ته‌واویی "روانخانه" له چاوان ون ده‌بێت.
ئه‌وکات که ئێتر هیچ "روانخانه"ێه‌ک له نێوان دا نه‌ما ،چاوه‌دێر، ده‌گاته ناخی ده‌رون و بوونی خۆی !
ئه‌و چرکه ساته ،چرکه ساتی له‌دایک بوونی راستییه،راستی سروشتی تۆ (Samadhi).
ئه‌وه مه‌به‌ستی کۆتایی وئاخر مه‌نزلی هه‌موو روانگا عیرفانییهکانه!
له فارسییه‌وه کردومه به کوردیی
عه‌لی ع ـ بیگی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــروانخانه یا ذهن: سه‌رجه‌م روانگا و بییرو بۆچوونه‌کان له مێشک دا ، که به فۆرمی داب و نه‌رییت و هه‌ڵسووکه‌وتی رۆژانه و ...له نێوان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا دا باوه و نۆێنه‌رایه‌تی روانگا و ئیدئۆلۆژی زاڵ به سه‌ر کۆمه‌ڵگا دا ده‌که‌ن .ئه‌م تێ گه‌یشتنه لای تاکه که‌س ، وه‌ک به‌شێک له ناخ وده‌روونی خۆی ره‌نگ ده‌داته‌وه و دێته به‌رچاویی ، واته به چاویلکه‌ی باوی رۆژ،یا چاویڵکه‌ی ئه‌وانی تر ده‌روانێته خۆی و جیهانی ده‌رون و ده‌ورووبه‌ری.
که وایه "روانخانه " ده‌بێته ناوه‌ندێک، که پێش به ههڵسووکهوتیی سروشتی مڕۆڤ ده‌گرێت.
تاکه که‌س ده‌مڕێت و کۆمه‌ڵگا ،وه‌ک مێگه‌ڵ به شۆین شوانه‌که‌یان ده‌که‌ون ! له خۆچاوهدێریی دا بۆ له کار خستنی .لێی ورد ده‌بنه‌وه ، به‌م چه‌شنه له خیرایی و کارتێکردنی که‌م ده‌بێته‌وه ،له ئاکام دا بێگانه بوون و ناسروشتی بوونی بۆ چاوه‌دێر ده‌رده‌که‌وێت.
له په‌ره‌ستین دا ، که‌سی پهرهستنده ، ده‌ستی له خۆی هه‌ڵگرتووه ،هه‌ر بۆیه‌ش کرنۆش ده‌بات بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی،واته پێی سه‌ڵمێندراوه و هه‌ر رۆژ ده‌بێ بڵێت، که من هیچ نییم و هیچم له ده‌ست نایه‌ت ،هه‌ر تۆ ده‌توانیت ،هه‌ر تۆ خاوه‌نی کار و کرداریی و من له ژیانی خۆم داتهماشا چیم . به‌م چه‌شنه ،جۆرێک له خۆ بێزاری یا دڵ ساردی له‌ئارادایه . له په‌ره‌ستین دا ، که‌سایه‌تی هلۆڵ و له خۆ بێگانه ده‌بێت، ڵێره دا حه‌وڵ نادرێت تا مێشک ، به‌ره‌و سه‌رله نۆخۆ رێک خستنه‌وه و کار و چالاکی بڕوات .هێزه‌کانی که‌سایه‌تی پهرستنده ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی خۆی وله به‌ر چاوی دێن و ده‌چن و له ده‌ستره‌سی دوور ده‌بنه‌وه . که‌سایه‌تی پهرستنده ،تا راده‌ی که‌ره‌سه و ئامراز داده‌به‌زێت و ده‌کریت به هه‌موو جۆرێک به‌هره‌ی لێ وهرگییڕت .
که چی له خۆچاوهدێری دا میشک هان ده‌دڕێ ، تا وشیار و زیت و به خه‌به‌ر بمێنێت ، بێ ئه‌وه‌ی که هیڵاک و شه‌که‌ت بکڕێت ، واته دوور له شه‌که‌تییه‌ک، که له دوای دڵه‌راوکێ و تووره‌یی و گرژیی ده‌روونی دا، مێشک توشیی ده‌بێت.
به پێچه‌وانه‌ش، خۆ چاوه‌دیریی کردن ، حه‌سانه‌وه‌ی مێشک و به‌هێز تر بوونیی ، به دواوه‌یه ، مێشک توانایه‌کی زیاتر له بواری وردبوونه‌وه وه‌ده‌ست ده‌خات .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
تکایه بییر و بۆچوونی خۆتان بنووسن