بۆ ئه‌وه‌ی که ئازاد و ره‌ها بی، پێویسته له خۆت وشیار و ئاگاه بیته‌وه، چونکوو به‌نده یی ویه‌خسییری ئێمه، ریشه‌ی له ناوشیاری خۆمان دایه، نه‌ک له‌ده‌روه‌ی ئێمه. هیچ که‌س ناتوانێت دیل و یه‌خسیرت کات، ده‌کرێت له ناوت به‌ڕێت، به‌ڵڵام ناتوانێت ئازادییه‌که‌ت ڵێ بستێنێته‌وه ـ مه‌گه‌ر بۆ خۆت رایه‌ڵی ده‌ستی که‌ی. ئه‌وه‌مه‌یل و مڵ که‌چی خۆته‌که‌واهه‌میشه به‌یه‌خسیریت دەبات وله داوت ده‌خات. مه‌یل و ته‌مه‌نای خۆته بۆ خۆ هه‌لپساردن به وانی تره وه، بۆ شانه خالی کردنه له دیتنی خۆت، هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ی که هه‌ی!
ئه‌وانه ن مایه‌ی یه‌خسییریی تۆ!
ئه‌گه‌ر به‌رپرسایه‌تی خۆت هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی که هه‌ی، له ئه‌ستۆ بگریی و له بیرت نه‌چێته‌وه که:
جیهان ته‌نیا گۆڵ نییه، به‌ڵکوو درکیشی پێوه یه، ته‌نیا شیرنایی نییه، به‌ڵکوو کات و ساتی زۆر تالیشی تیدایه، تالی له شیرینی جیا نابێته‌وه، گۆڵ و دروو پێکه‌وه ن، رۆژ جیرانی شه‌وه و زستان و هاوین به دوای یه‌کدا وێڵن!
جیهان ته‌نیا گۆڵ نییه، به‌ڵکوو درکیشی پێوه یه، ته‌نیا شیرنایی نییه، به‌ڵکوو کات و ساتی زۆر تالیشی تیدایه، تالی له شیرینی جیا نابێته‌وه، گۆڵ و دروو پێکه‌وه ن، رۆژ جیرانی شه‌وه و زستان و هاوین به دوای یه‌کدا وێڵن!
ژیان، له ناو دوو جه‌م سه‌ری دژبه‌ردا، له هاوسه‌نگی و گه‌ڕان دایه، هه‌ربۆیه‌ش، به‌ته‌نیاکه سێکی که ئاماده بێت، خۆی به هه‌موو جوانییه‌کان، تالییه‌کان، شادییه‌کان و خه‌مه‌کانیه‌وه، په‌سه‌ندکات، ده‌توانێت به ره و ئازادی بفرێت، ته‌نیا که‌سێکی ئاوا توانای ئازاد بوونی هه‌یه!
خۆت هه‌ر به‌و جۆره‌ی که هه‌ی په‌سه‌ند که! به هه‌موو چاک و خراپه‌یه‌وه، به هه‌موو جوان و ناشیرینییه‌وه!
ره‌زامه‌ندی سه‌رکه‌وتنه، گه‌یشتنه لووتکه‌یه. ئازادی له لووتکه‌دایه، لووتکه‌ی رزگاربوون له دوو به‌ره‌کایه‌تی ده‌روونی! لێره دا تۆ نه شادی و نه خه‌فه‌تبار! ده‌روانییه تێبه‌ر بوونی ژیان و ژیانی خۆت!
گه‌یشتنه سه‌رێ، ئازادی راستینه‌یه. ئازادێک که شادمانیت به دیاری بۆ دێنێت.
له فارسییه‌وه کردوومه به کوردی
عه‌لی ع ـ بیگی
گه‌یشتنه سه‌رێ، ئازادی راستینه‌یه. ئازادێک که شادمانیت به دیاری بۆ دێنێت.
له فارسییه‌وه کردوومه به کوردی
عه‌لی ع ـ بیگی
ـــــــــــــــــــــ
بیر و بۆ چوون :
عیرفان و به تایبه‌تی ئۆشۆ، خۆیان به جیهانی سوبژه وه(ذهن یا روانخانه) خه‌ریک ده‌که‌ن، ته‌نیا خه‌ریکی رێک و پێک کردنی ئه‌م جیهانه‌ن. جیهانی ده‌روه له ناو جیهانی ده‌روون دا شۆق ده‌داته‌وه، به‌ڵام دره‌وشاوه نییە و پرە لە که‌م و کووریی، تێکه‌ڵاوی ترس، دوودڵی، ئۆمێد و ده‌سکاری ده‌ره‌کییە، که‌وابوو پێویستە له پێشدا له‌وێدا خه‌ریکی ئال و گۆر کردن بین*! لێکدانەوەکانی مڕۆڤ، بنچینەی هە ڵسە نگاندن و نرخاندنی لە مە رخۆی، کە سایە تییە کانی تر، سه‌باره‌ت به ژیان و بە گشتی جیهان دەپشکنن ولێکی دەدە نەوە، ناکۆکییه‌کانی لە گە ل راستی ژیان دەخەنە روو. ڵێره‌وه ده یانه ویت نا کارامه‌یی و داماویی تاکه که‌س له ناو به‌رن و سه‌ربه‌ستی له کیس چووی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه! سه‌ربه‌ستی و جیهانێک که سیسیتمی کۆمه‌ڵایه‌تی وده‌سه‌ڵاتداری سیاسی ڵێی ده‌ستێنێته‌وه، هه‌م به زۆر هه‌م به باوه‌ر هه‌م به داب و نه‌ریت و هتد..... عیرفان به زمانه پر ره مز و رازه که‌یه‌وه، خه‌ریکی دووباره کێشانه‌وه و ره‌نگ کردنه‌وه و نه‌خشاندنی نیگارێکه که شۆقی جیهانی ده‌رەوە رووشاندوویه‌تی، خه‌وشی تێ خستووه، جیهانێکی که جیهانی مرۆڤ نییه، سه‌راونخوونه و قه‌ستی تێک قرماندنی تاکه که‌س ده‌دات، جیهانێکی که بۆ به‌کار هێنان و به چۆک داهێنانی ئه‌و، له پێش دا له ده‌روونیدا**، به دیلیی ده یبات، تا له ده‌روه شیره‌ی گیانی بگرێت، جیهانێکی که سه‌ری ڵێ شێواندوه، راستی وجودی خۆی و ئه‌وانی تری ڵێ بۆته تراویلکه. جیهانی عیرفان جیهانی مرۆڤه که له ده‌ره‌وه به‌دی ناکڕێت***، ئه‌وه عارفه که به پاراوی رایگرتووه، پاراستوویه‌تی، داواکاری رۆشن راگرتنی چرای تاقانه‌ی تاکه که‌س ده‌کات. به گشتی عیرفان شک و گۆمان ده‌خاته ناو ئیدئۆلۆژی و باوه‌ری گشتی و به‌کۆمه‌ل په‌سه‌ند کراو. ئه‌گه‌ر هه‌ر کامێک له ئێمه بروانیینه ژیان و به‌سه‌رهاتی خۆمان، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، تا چ راده‌یه‌کی زۆر، ته‌مه نی خۆمان سه‌رفی تاقی کردنه‌وه و به‌دوا داچوونی بیر‌و بروای گشتی یا بیر و بۆچوونی ئه‌م وئه‌وکردووه!....
لێره دا ئۆشۆ به‌شێک له دیالکتیکی ژیان و که‌سایه‌تی مرۆڤ روون ده‌کاته‌وه و داوای په‌سه‌ندکردنی ده کات، وه‌بیریی دێنێته‌وه، له تالی دا چاوه‌روانی شیرنایی بین و له شیرنایی دا ئه‌به‌دیت نه‌بینین، به ده‌رفه‌تی بزانین که هاکا رۆیی! داوا ده‌کات که ئاگادار‌بیین که ئیمکانی له گڕێژنه دەرچوون هەیە، هه‌م بۆ خۆمان، هه‌م بۆ ئە وانی تر! بێ گۆمان بۆ گه‌رانه‌وه و دووباره سازدانه‌وه، پێویسته په‌سه‌ندت بێ که له جێی خۆت نه‌ماویی، بزانی مرۆڤی کامیل و سه‌د ده‌ر سه‌د مان نییه، هه‌موومان هه‌م گۆلێن هه‌م درک، هه‌م فرشته‌ین هه‌م شه‌یتان! له مابه‌ینیان دا مه‌جبوریین ده‌ست بۆ هه‌لبژاردن به‌ریین!
هه‌ر که‌س له ژیانی دا هه‌وراز و نه‌ویی بووه، به‌لام ئاواتی وه ده س هینانه‌وه‌ی هه‌وراز، بێزارییه‌کی گه‌وره له نه‌وییه‌کان له ده‌روونیدا دێنێته جۆش که ڵێی ناگه‌رێت تا هه‌وراز و نه‌ویی تر تاقی کاته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ورازی نۆی وتازه وه‌ده‌رکه‌وتووی دیکه‌ش په‌سه‌ند ناکات،.... هۆیه که‌شی هه‌م له پەروەردە و بارهێنان، هەم لە بیر و رای گشتی دایه، که هه‌مووشتێکی له که‌مال دا قه‌بووڵه، هه‌ر وه‌ها مێشک خاوه‌نی ساز‌و کارێکی سروشتییه که کاتی خۆشی و کامره‌وایی به ئازاد کردنی هۆرمۆنی"دۆپامین"یا هۆرمۆنی خۆشبه‌ختی له ده ماره‌کان دا، ئۆرگانیسم یا لەش پاداش ده‌داته‌وه، ئه‌م پاداشه، چه‌شنێک له‌سه‌رمه‌ستی و به‌رفه‌ریحی له مرۆڤدا ده‌بزوێنێت و مرۆڤ به خۆیه‌وه " مۆعتاد" ده‌کات، مۆعتاد به‌م باروو دۆخە ،مۆعتاد به هه‌مان کات و سات،... .
عه‌لی ع ـ بیگی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
عه‌لی ع ـ بیگی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*مارکس ده‌ڵێ:
"فیلسووف له پێش دا له ناو که‌له سه‌ری خۆیدا شۆرش به‌رپا ده‌کات"
"فیلسووف له پێش دا له ناو که‌له سه‌ری خۆیدا شۆرش به‌رپا ده‌کات"
له ناو ته‌وایی ئه‌و شتانه‌ی وا له ده‌ستم داوه، زۆرتر په‌رۆشی بیر و هۆشمم.
"مارک تواین"
***مه‌وڵانا ده‌ڵێ:
دی شیخ با چراغ همی گشت گرد شهر کز دد و دیو ملوولم و انسانم آرزوست
"مارک تواین"
***مه‌وڵانا ده‌ڵێ:
دی شیخ با چراغ همی گشت گرد شهر کز دد و دیو ملوولم و انسانم آرزوست
گفتند یافت می نشود ، جسته‌ایم ما گفت آن را که یافت می نشود، آنم آرزوست
مامۆستاهێمن کە زمانێکی زە مینی هەیە، دەڵێ :
من له داخی خزم خێری و ئاشنای ئه‌حمه‌ق هه‌ڵاتم
من له ترسی زاق و زووقی ئه‌منییه‌ی چاو زه‌ق هه‌ڵاتم
چه‌ن وته‌ی به نرخی تر هه‌ر له‌م بۆاره‌دا:
که‌س ناتوانێت هیچ فێری که‌سێکی تر کات، ته‌نیا ده‌توانێت یارمه‌تی دات، بۆخۆی له‌خۆیدا بیدۆزێته‌وه.
مامۆستاهێمن کە زمانێکی زە مینی هەیە، دەڵێ :
من له داخی خزم خێری و ئاشنای ئه‌حمه‌ق هه‌ڵاتم
من له ترسی زاق و زووقی ئه‌منییه‌ی چاو زه‌ق هه‌ڵاتم
چه‌ن وته‌ی به نرخی تر هه‌ر له‌م بۆاره‌دا:
Man kann einen Menschen nichts lehren, man kann ihm nur helfen, es in sich selbst zu entdecken.
Galileo Galilei, 15.02.1564 - 08.01.1642
Galileo Galilei, 15.02.1564 - 08.01.1642
که‌س ناتوانێت هیچ فێری که‌سێکی تر کات، ته‌نیا ده‌توانێت یارمه‌تی دات، بۆخۆی له‌خۆیدا بیدۆزێته‌وه.
"گالێلێ"
هیچ پێشکه‌وتنێک هێنده دژوار نییه، وه‌کو گه‌رانه‌وه بۆ عه‌قل و هۆش.
"بێرتۆلێت بڕێشت"
کات باش مام عه‌لی به‌ڕێز! راستێکه‌ی هه‌م مام ئۆشۆ جوان بوو و هه‌م بۆچوونه‌که‌ی تۆ. پێویسته بڵێم هێندێک شتی تازه‌ی ڵێ فێر بووم. ئاره‌زوی سه‌رکه‌و تنت بۆ ده خوازم! ره حمان
پاسخحذفسڵاو!
پاسخحذفشیعرهکهی مامۆستا هێمن ئاوایه:
من له داخی خزم خێری و ئاشنای ئه‌حمه‌ق هه‌ڵاتم
من له ترسی زاق و زووقی ئه‌منییه‌ی چاو زه‌ق هه‌ڵاتم
ڵاپه‌ره‌ی 162 دیوانی تاریک و روون
هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن
رێبوار
زۆر سپاس بۆ کاک ره‌حمان و کاک رێبوار!
پاسخحذفههر شادوته‌ندرووست بن
عه‌لی
کاکه عه لی خوشه ویست سلاویکی گه رم:
پاسخحذفویرای سپاس پی زانین بو ماندوبونت وسپاس بو سه ردانه کانت،هیوادارم هه موکات له ش ساخ وته مه ن دریژ بیت.به هیوایه ی که له رینوینیه کانت بی نسیبم نه که یت .
سه رفه رازیت ئاواتمه.
سه لاح
کاک سەڵاحی بەڕێز سڵاو!
پاسخحذفسپاس بۆ سەردانەکەی تؤش کاک سەڵاحی خۆشەویست !من بە دایم لە دۆستانی بە ئەزمون و روح سوکی وەک بەڕێزت شتت فێر دەبم و هیوادارم کە هەر شاد و تەندروست و کامرەوا بیت!
عه لی