ئه‌ویندار به، نه‌ک ئه‌وینداری که‌سێکی تایبه‌ت،
به‌ڵێ ته‌نیا ئه‌ویندار به !
ڵێ گه‌رێ با ئه‌وین ببێته چۆنیه‌تی بوونی تۆ، نه‌ک ته‌نیا پێوه‌ندت بدا له گه‌ڵ که‌سێکی تره‌وه
ئه‌وینێک بۆ تاکه که‌سێک بێ، ئه‌وین به‌ره‌و نزمایی ده‌چێ
ته‌نیا یه‌ک نه‌فه‌ر له‌ئامێز ده‌گرێت ، نه‌ک هه‌موو جیهان !
هه‌ڵبژاردنی یه‌ک نه‌فه‌ر و وڵا نانی باقی جیهان،
بده‌وبستێ نێ کی مه‌ترسی داره ،
له جێگایه‌کی که گشت جیهان هی تۆیه وتۆهی گشت جیهان !
ئه‌وینداری تاو به !ئه‌وینداری مانگ ، ئه‌ستێره ، دارستان ، کۆیستان ، مرۆڤه‌کان، جانه‌وه‌ره‌کان ! !ته‌نیا یه‌ک ئه‌ویندار به و لێگه‌رێ" گشت" دوڵبه‌ری تۆ بێ
ئه‌وه ئه‌م شته‌یه که تۆ ده‌کات به دیندار !
کاتێک که خۆشه‌ویستی تۆ وڵاتی داگرت وهیچ په‌رژینێک نه‌ناسێت ،کاتێک که هیچ شتێک نه‌توانێت سنوورداری کات ،ئه‌وده‌م خۆشه‌ویستی تۆله ده‌وری هیچ شتێکی تایبه‌ت خۆی ڵوول نه‌داوه و ته‌نیا شێوه‌یه‌که له "بوون" !
ئه‌وکات خۆشه‌ویستی هه‌مان په‌رستشه ، "خۆچاوه‌دێر" یه !
ئه‌و کات خۆشه‌ویستی رزگاریه !
له فارسییه‌وه کردوومه به کوردی
عه‌لی ع ـ بیگی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
تکایه بییر و بۆچوونی خۆتان بنووسن