له ده‌رووندا شاد به و، له ده‌ره‌وه عاشق،
تۆ ده‌توانی شاد بی و، به‌رچاو ته‌نگ،
که وابوو شادی له تۆ دا ده‌مرێت. بۆ زیندووڕاگرتن و گه‌شه‌دارکردنی شادمانی، بۆ تازه و جوان ڕاگرتنی، ده‌بێت لێی ببه‌خشی.
به‌رچاو ته‌نگی، ڕه‌سم و یادگاری دێرینه‌ی مرۆڤی به ڕواله‌ت دیندار بووه.
له ناخی ئه‌واندا هیچ کونج و قۆژبنێک بۆ ئه‌وین دابین نه‌کرابوو.
هه‌ڵبه‌ت هه‌موویان به دوای شادمانییه‌وه وێڵ وسه‌رگه‌ردان بوون، به‌ڵام نه‌یانتوانی تۆزقاڵێک شادمانی بدۆزنه‌وه و هه‌روا بەرچاوتەنگ وچاوچنۆک مانه‌وه،
هه‌ر به هۆی چاوچنۆک مانه‌وه‌یان بوو که هه‌رچی له سه‌ر ڕێیان بوو، کوشتیان، نابوودیان کرد، یان لێیان ژاراوی بوو، به‌م چه‌شنه ئه‌وان هه‌روا په‌شێو و خه‌مناک مانه‌وه،
ته‌واوی قدیسەکان، ڕواڵه‌تێکی خه‌مبار و ک‌ش و ماتیان هه‌یه، ده‌م و ڵچ یان پێکداداوه ، بێ هیچ خه‌نده‌یه‌ک، بێ هیچ ئه‌وینێک، بێ هیچ لێبوردنێک .
شادمانی به به‌خشینی به ئه‌وانی تر ، پەره‌ده‌ستێنێ و، بێ ئه‌وه‌ش ده‌مرێت .
به‌خشش‌کۆڵه‌که‌ی شادمانییه .
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌رچاوه‌یه‌ک له شادمانی بدۆزییه‌وه، سه‌رچاوه‌که بنه‌ی دێت، گه‌ر بێت و لێی نه‌به‌خشی !
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت شادمانییه‌که‌ت بنه‌ی نه‌یەت، ده‌بێت ڵێی ببه‌خشییه‌وه، هه‌رچه‌ندی له ده‌ستت هات !
هه‌رگیز بیر لەوە مه‌که‌وه که‌ئایا لایه‌نی به‌رانبه‌ر شایسته‌ی ئه‌و‌ەیه یا نا!
ئه‌وانه بۆچوونی که‌سانی خوازەڵۆک و مرۆڤی به‌رچاوته‌نگن.
که‌سێک که ده‌یه‌وێت له خۆبردوو و به‌خشه‌نده بێت، قه‌ت له خۆی ناپرسێ که ئایا لایه‌نی به‌رانبه‌ر شایسته‌ی به‌خششی منه یان نا؟ ئه‌مه هیچ گرینگ نییه!
بناغه‌ی کاره‌که به‌خشه‌نده‌ییه،هه‌ر ئه‌وه‌نده که تۆ ئاماده‌ی به‌خشین بی، به‌سه !
سپاسگوزار به که که‌سێکی دیکە ڕێگه‌ت پێده‌دا شادیی خۆتی له گه‌ڵدا دابه‌ش که‌ی!
به‌خشینی شادمانی به ئه‌وانی تر "ئه‌وینه" و هه‌ر له‌ڕێی ئه‌وینه‌وه‌یه که شادمانی هه‌ڵده‌دات و گه‌شه ده‌ستێنێت .
هه‌رچه‌ندی زۆرتر ئه‌ویندار بی، شادمانتر ده‌بیت،
هه‌رچه‌ندی شادمانتر بی، زیاترنۆقمی خۆشه‌ویستی ده‌بیت.
ئه‌و دووانه یه‌کتر به‌هێز ده‌که‌ن و تۆ ده‌بی به که‌سێکی به‌هیممه‌ت و یه‌کپارچه .
له فارسییه‌وه کردوومه به کوردی
ئۆشۆ بە کوردی
عه‌لی ع ـ بیگی |
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
تکایه بییر و بۆچوونی خۆتان بنووسن