ویلان پێ‌تییڤ ،کارمه‌ندی ده‌بیرخانه‌ی ئیداره بوو .له مالی دۆنیا ، جگه له مووچه‌یه‌کی که‌می کارمه‌ندی ،هیچ ده‌رامه‌دێکی دیکه‌ی نه‌بوو .
کاتێک سه‌ری مانگ ویڵان مووچه‌ی وه‌رده‌گرت و گیرفانی پر ده‌بوو ، ده‌ستی ده‌کرد به زۆر بڵه‌یی .
رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگ ، کاتێک که‌له بانک به‌ره‌و ئیداره ده‌گه‌راوه ، گیرفانه هه‌ڵمساوه‌که‌ی لای چه‌پی ، له چاوی ده‌دا و هه‌مووکه‌س ده‌ی زانی که ته‌واو‌ی موچه‌ی مانگی خۆی تێ ته‌پاندووه.
ویلان ،هه‌ر له‌و رۆژه‌یه‌وه که موچه‌ی وه‌رده‌گرت تا رۆژی پانزده‌ی مانگ ،که گیرفانی گسک ده‌دا و پوولی پێ نه‌ده‌ما ،نیوه‌یی مانگ سیگاری به‌رگی ده‌کێشا، نیوه‌ی مانگ مه‌ستو سه‌رخۆشبوو ....
من یازده سال له گه‌ڵ ویلان هاوکار بووم.دوایی بیستمه‌وه ،که ئه‌و، سی سالی ره‌به‌ق به‌م چه‌شنه رۆژگاری تێپه‌ر کرد بوو . رۆژی ئاخر که من له ئیداره بۆ شۆێنیکی تر ده‌گۆزرامه‌وه ، ویلان له سه‌ر سه‌کۆکه‌ی به‌ر ئیداره دانیشتبوو و سیگاری به‌رگی ده‌کێشا . چوومه‌لای تا ماڵ ئاوایی لێ بکه‌م .
له په‌نای دانیشتم و له پاش قسه‌ی قۆر و گاڵته و جه‌فه‌نگێکی زۆر ،ده‌ستی ئاخر ڵێم پرسی ،باشه بۆ حه‌وڵ نادا، هێندێک سروسامان بدات به‌م حال و وه‌زعه‌ی خۆی ،تا له‌م بار‌و دۆخه رزگاریی بێت؟
هیچ کات له بیرم ناچێته‌وه ،کاتێک که ئه‌م پرسه‌م ڵێ کرد ، به سه‌رسورماونه‌وه رووی بۆ لای من وه‌رگێراوه ، ئه‌ویش به سه‌ر سوورمانێکی سروشتی و ره‌سه‌نه‌وه !
پرسیی: کام باروودۆخ؟
واقێکم برده‌وه. هه‌ر وا که چاووم تێ بریی بوو ، بێ ئه‌وه‌ی که ببزوێم ، درێژه‌م دا به قسه‌که‌م :
چۆن ، هه‌ر ئه‌و ژیانه نیوه ئه‌شرافی ،نیوه گه‌داییه !!!!!
ویلان به بیستنی ئه‌و قسه‌یه ، هه‌ر به‌م جۆره‌ی که لێم زییت ببۆوه ، دریژه‌ی دا به قسه کردن:
تا ئێستا سیگاری به‌رگی ده‌رجه یه‌کت کێشاوه؟
کۆتم : نا
کۆتی : تا ئیستا، تاکسی ت به ده‌ربه‌ست گرتووه؟
کۆتم : نا
کۆتی : تا ئێستا، چووی بۆ کۆنسێرتێکی زۆر خۆش(عالی) ؟
کۆتم : نا
کۆتی تا ئێستا، خۆراکی فه‌رانسه‌وییت خواردووه ؟
کۆتم : نا
کۆتی : تا ئێستا، هه‌وتوویه‌ک له مسکۆ ماویه‌ته‌وه ، له‌وێ خۆشی بگۆزێنی ؟
کۆتم : نا
کۆتی خاک به سه‌رت ، ئه‌ی تا ئێستا ژییاویی؟
به داماوییه‌وه کۆتم : ئه‌رێ ، ..... ،نا ،.... نازانم!!!!
ویلان هه‌روا چاویی تێ برییبووم ، .نیگایه‌کی سه‌رزه‌نشت کارانه و قوڕس ....
ئێستا که چاک ڵێی ورد ده‌بوومه‌وه ، پێاوێکی سه‌رنج ڕاکێش وماقووڵ بوو .
که هاتمه‌وه سه‌ر خۆ ، ویلان له به‌ر ده‌مم راوه‌ستابوو ، تاکسی یه‌که‌ش گه‌یشتبووه ئه‌وێ .
ویلان سیگاڕێکی به‌رگی دامێ و قسه‌یه‌کی پێ کۆتم که شێوه‌ی ژیانی منی به گشتی سه‌ره‌و ژێرکرد.
ویلان کۆتی : ده‌زانی تا که‌ی زیندویی ؟
وڵامم داوه : نا!
ویلان کۆتی : که وایه تێکۆشه ،لانی که‌م بتوانی نیوه‌ی مانگ بژیی !
له فارسییه‌وه کردومه به کوردی
عه‌لی ع ـ بیگی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
تکایه بییر و بۆچوونی خۆتان بنووسن