جوانی سروشتی و ناحه‌زی ناسروشتییه.
جوانی سروشتی تۆیه و ناحه‌زی شتێکی بێگانه له تۆ,
هه‌ر بۆیه هیچ که‌س نایه‌وێت ناشیرین بێت.
به‌ڵام له رووی نه‌زانی یه‌وه هه‌موان ناچارن به ناشیرین بوون.
هه‌موان ده‌یانه‌وێت جوان بن ،به‌ڵام به هوی ئه‌وه که نازانن چۆن جوان بن،ته‌نیا ده‌م وچاوی خۆیان جوان ده‌که‌ن،موی سه‌ریان ده‌رازێنه‌وه وجل و به‌رگی جۆراوجۆر له‌به‌ر ده‌که‌ن،خۆ کز ده‌که‌ن و له‌م چه‌شنه کارانه،تا جوان بن،به‌لام نازانن که ئه‌م کارانه ده‌ردێکییان لێ ده‌وا ناکات.
جوانی دیارده‌یه‌کی ده‌روونییه ،جوانی ده‌روونی که هه‌بێت،خۆی وه‌دیار ده‌خات,
له له‌شت،له بیرت، له هه‌رشتێکی که له بازنه‌ی بیرو‌کرداری تۆوه بێت، به‌دی ده‌کڕێت و تیشک داوێژێت.
جوانی ده‌روونی که هه‌بێت، هه‌موو شتێک جوان و رازاوه ده‌کات .
له فارسییه‌وه
کردوومه به کوردی
علی ع ـ بیگی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
تکایه بییر و بۆچوونی خۆتان بنووسن