زۆر باشه ئیستا له رۆژئاوا به ته‌له‌ویزیون ده‌ڵین : گه‌وجه قوتوو!
له‌راستی دا ته‌نیا مڕۆڤی گه‌وج له پا‌ی ته‌له‌ویزیون داده‌نیشن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م قوتووه گه‌وج تر نییه‌له‌م مڕوڤانه‌ی که له پا‌ی داده‌نیشن
خه‌رییکن ته‌ماشای چ ده‌که‌ن؟
هه‌مان جه‌نایه‌ت،هه‌مان توند و تیژی ،هه‌مان ده‌ست دڕێژیی ،
هه‌مان به‌سه‌رهاتی کۆن ،هه‌مان سێ نه‌فه‌ر:دوو ژن و پێاو‌ێک ،
یا دوو پێاو و ژنێک .زۆر گه‌وجانه‌یه !هێندێک که‌س داستانێک باره‌ها و باره‌ها ده‌ی نووسنه‌وه
و گێڵه که‌سانێک په‌یدا ده‌بن ،بۆی ده‌بنه ته‌ماشاچی .
رووداو هه‌مان رووداو ،به‌سه‌رهات هه‌مان به‌سه‌رهات ،نه‌خشه هه‌مان نه‌خشه ،چوارچێوه
هه‌مان چوار چێوه ،هیچ شتێکی نؤی تێدا نییه!
به ته‌ماشای"ذهن" ی خۆ دانیشتن ،گه‌ڵێک سه‌رنج راکێش تره له ته‌ماشای ته‌له‌ویزیون،
چوونکوو ذهن گه‌ڵێک دێوانه‌تره وله هه‌مان کات دا ، داهێنه‌رتر!
ئه‌گه‌ر له پا‌ی ته‌ماشای"ذهن"ت دانییشی ، له راده به‌ده‌ر شاگه‌شکه ده‌بی ،ذهن گه‌ڵیک
سه‌رسام هێنه‌ره !هه‌مه چه‌شن توند‌و تیژیی و کۆشت و بڕی تێدا ده‌که‌ی،هه‌مه چه‌شن
خۆ کۆشتن وشتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی دییکه‌ی تێدا روو ده‌دا !
تۆ ته‌نانه‌ت به ته‌ماشای خۆت داده‌نێشیی و ئیتر هیچ !
مؤعجیزه لێره‌دا رووده‌دا ،ته‌ماشاکه‌شی به خۆراییه و تۆ بابه‌تی ته‌ماشای ذهن پووڵیک ناده‌ی !
کاتێک ذهنت چاودێری ده‌که‌ی ،ورده ورده هه‌موو شانۆکان له چاوان ون ده‌بن !
له‌مه‌و به‌دوا ، به‌ره‌به‌ره وشیارتر، به‌ره‌به‌ره ئاگاتر ،له‌وه به‌ولاوه‌ش له چنگالی ذهن رزگارییت دێت !
ڕۆژێک گه‌وره‌تریین مؤعجیزه روو ده‌دات :ذهن گۆم و گۆر ده‌بیت وبۆشاییه‌کی گه‌وره وه‌دیار ده‌که‌وێت،
له‌مه‌به‌وڵا شتێکی تر بۆ ته‌ماشا کردن نامێنێت و تۆ له خه‌ڵوه‌تی خۆت ،به‌تاقی ته‌نیا وه‌ک خاوه‌ن
خۆی ده‌مێنییه‌وه !ئه‌وه هه‌مان خۆچاوه‌دێرییه !
له باغی خه‌ڵوه‌تی تۆ دا ،هه‌زاران گۆڵی شادمانی ،جۆانی،راستی و خۆدایی شکۆفه ده‌که‌ن !
له فارسییه‌وه کردوومه به کوردی
عه‌لی ع ـ بیگی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
تکایه بییر و بۆچوونی خۆتان بنووسن