ئه‌وین به‌رزترین شیعره و مه‌به‌ستی من له شیعر،شیعری ئه‌ده‌بی نییه !
له روانگه‌ی منه‌وه شیعر شتێکی به‌رزتره له هه‌ڵبه‌ستنی چه‌ند به‌یتێک !
ته‌نانه‌ت که‌سێک که ژیان وجۆانێکی سه‌رنج راکێشه‌ریی شاعرانه‌شی نییه ،
ده‌توانێت شیعری ئه‌ده‌بی بچڕێ(هه‌ڵبه‌ستێ) ،چۆنکوو به فێر بوونی
هێندێک شاره‌زایی تکنیکی، به هاسانی ده‌کرێت شیعر هه‌ڵبه‌ستی .
له راستی دا ،له هه‌ر سه‌د شاعیر،نه‌وه‌دوو نۆیان، ته‌نیا شاره‌زان.
بار و دۆخه‌که ،له بۆاره‌کانی تری هۆنه‌رییش دا ،هه‌ر به‌م چه‌شنه‌یه :
له هه‌رسه‌د نه‌فه‌ر مووزیکوان ،نه‌وه‌دوو ونۆیان ،تکنیک زانن و
ته‌نیا یه‌کیان مووزیکوانی راستیینه‌یه !
هه‌ر به‌م چه‌شنه‌یه له په‌یکه‌رته‌راشی ،نیگارکێشی ،ئه‌ندازیاری و هۆنه‌ره‌کانی تر!
شاعیری راستیینه ،نیازیی به هه‌ڵبه‌ستنی سروود نییه!
بۆی هه‌یه، شیعر بچرێ یا نه‌چرێ.
بۆی هه‌یه، شیعر بچرێ یا نه‌چرێ.
ده‌کڕێت نیگارکیشی راستیینه ،نێگارێک بکێشێته‌وه یا نه‌ی کێشێته‌وه ،
بێ ئه‌وه‌ش ژیانی ره‌نگیینه،وێچووه ،ڵار نییه وجۆانه و هاوسه‌نگه .
نیگار و شیعر و په‌یکه‌ر بۆ خۆیه‌تی !
مه‌به‌ستی من له‌وه‌ی، که ده‌ڵێم ئه‌وین شیعره ،هه‌ر ئه‌وه‌یه !
ئه‌وین به ژیانی تۆ لایه‌نێکی نۆی ده‌به‌خشی،هۆنه‌رمه‌ندترت ده‌کات.
له‌زۆر شتی دییکه‌ت ئاگا ده‌کاته‌وه ،که هه‌ستت پی نه‌کردبوون:
له ئه‌ستێره‌کان و گۆڵه‌کان ،له سه‌وز و سووریی ده‌ره‌خته‌کان ،
له مڕۆڤه‌کان ،له چاوه‌کان ،له رۆخساره‌کان وله ژیانیی ئه‌وان !
هه‌ر که‌س مڕۆڤیکی مه‌زنه ،به ده‌رفه‌تی بێ پایانه وه !
هه‌رکه‌س به‌سه‌رهاتێکی باوه‌ر پێنه‌کراوه،داستانێکی زییندووه!
هه‌رکه‌س بۆ خۆی جیهانێکه !
له فارسیه‌وه کردوومه به کوردیی
عه‌لی ع ـ بیگی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
تکایه بییر و بۆچوونی خۆتان بنووسن