خه‌ڵک هه‌میشه له هه‌مووشتێک نارازین, پرته‌وبۆڵه بۆته خوو و خله‌یان
گۆیا ئه‌گه‌ر پوولی زیاتر، ماڵێکی گه‌وره‌تر، هاوسه‌رێکی باشتر، مندالانی دڵخوازتر یا کارێکی بێ وێنه‌یان ده‌سکه‌وێت، رازی ده‌بن و بۆڵه بۆڵ ناکه‌ن ،
نا وانییه،به‌ڵکوو هه‌رچه‌نده‌ش له وه زیاتریان هه‌بیت هه‌ر نارازی ده‌مێنه‌وه
وبۆڵه‌یان دێت، به دارا و نه‌داریان، هه‌رنارازین
بۆڵه بۆڵ، یه‌کێک له عاده‌ته‌کانی ر‌وانخانه‌یه *
ذهن له‌م ڕێه‌وه چالاک ده‌مێنێته‌وه. سروشتی ذهن به‌چه‌شنێکه، که‌مومکین نییه،
رازی بکڕێت. کاتێک که‌له‌م راستییه ئاگاه بیته‌وه ، مؤعجزه‌یه‌ک*روو ده‌ده‌ات،
ئه‌وکات ده‌توانی ذهن وه‌لا نێی، ئه‌و ذهنه‌ی که‌قه‌ت ناهێڵی تۆ ره‌زامه‌ند بیت.
ره‌زامه‌ندی له‌سروشتی ذهن دا نییه، ده‌ی جا وه‌شۆین کڵاوی خوار مه‌که‌وه!
ئه‌گه‌ر بۆت ده‌رکه‌وێت،که بۆ ناڕازیی، ئه‌گه‌ر بۆ ناره‌زامه‌ندییه‌کانت بیانوو
نه‌بیینییه‌وه، بییانووکان به کرده‌وه‌ی ذهن بزانی، ئه‌وکات ده‌توانی لای ڵێ لاده‌ی
ئه‌مه کاریکی زۆر هاسانه،ته‌نیا ده‌بێت ڵێ بروانی ،هه‌ر وا هاسان باوریشم پی مه‌که،
بۆخۆت ده‌بێ بیبینی وبروانه ده‌نی خۆت، چاوێک به‌رابردووودا بخشینه وه، زۆر جار بووه ،
پێت وابووه، ئه‌گه‌ر شتێکی تایبه‌ت وه‌چنگ خه‌ی، ئیدی هیچی که‌ت ناوێت! کاتێک
وه‌ده‌ستیشت هێناوه ، دیسانیش هه‌ستت به‌ره‌زامه‌ندی و دڵخۆشی نه‌کردووه!
بارها و بارها وات به‌سه‌ر هاتووه، به‌ڵام تۆ په‌ندت لێ وه‌ر نه‌گرتووه!
خه‌ڵک بێ ئه‌ژمار، له‌کۆنێه‌که‌وه مارگه‌زته ده‌بن.!
که‌وایه جوان بروانه "ذهن "ت و ئه‌و مه‌تڕسییانه‌ی تووشی تۆی ده‌کات!
بۆ ئاڵ و گۆڕ ێک له‌خۆتدا، هیچ شتێکت غه‌یری ته‌ماشای ذهن ت پێویست نییه!
له‌ڕێی‌ئه‌م "ئاگاهی"وه، هه‌موو شتێک به پێ خوی دێت، به‌ئه‌سپایی و بێ هیچ کۆششێک!
له فارسییه‌وه وه کردوومه به کوردی
عـه‌لی ع ـ بیگی
* ذهن : به کوردی ئه‌م وشه‌یه‌م بۆ داناوه ، له وشه‌ی "روانین "و روانگاوه دێت ، تکایه ئه‌گه‌ر پێشنیارێکت هه‌یه بینووسه !
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
تکایه بییر و بۆچوونی خۆتان بنووسن