ئه‌ندامانی مؤمنی کۆمه‌ڵگا له تۆیان ده‌وێت که‌ببی به یه‌کێک له‌وان، ده‌یانه‌وێت که‌بیر و هۆشت
ته‌سلیم به وان که‌ی، له‌تۆیان ده‌وێت به سازی ئه‌وان بره‌قسێی و هاوره‌نگی جه‌ماوه‌ر بیت.
ئه‌مه‌ریشه‌ی بنه‌ره‌تی نابوودی هۆشمه‌ندی و ژیریی مڕۆڤه
وکاتێک مرۆڤ هۆشمه‌ندی خۆی له‌ده‌ست دا، مومکین نییه بزانێت شادمانی چییه !!
هه‌ر منداڵێک ژیر و باهۆش دێته جیهان و بێ گؤمانیش له‌پاشان ره‌وانی هه‌ر منداڵێک
ژه‌هراوی ده‌کرێت، تائه‌م منداڵه بێت و به دارایی سروشتی خۆی په‌ی به‌رێت، به‌وشه‌ی
جوان و ره‌نگاوره‌نگ ئیفلیج و ناکارامه‌ی ده‌که‌ن. جار پێ ده‌ڵێن "ته‌عمید" جار نێوی ده‌نێن "خه‌ته‌نه "!!!
تووشی بیر وبڕاوای گه‌وجانه‌ی ده‌کن ، نه‌فام باریی دێنن، شه‌ڕطی ده‌که‌ن(دۆخ گه‌ردان کردن)
وهه‌موو چه‌شنه باروودۆخێکی به‌سه‌ر داده‌سه‌پێنن تا گه‌وره ده‌بێ، هه‌موو هۆشمه‌ندی خۆی
له شۆێنک له‌سه‌ر رێگا له‌ده‌ست ده‌دات، ده‌بێته گێله پیاوێک، گه‌وج وگێژ، مڕۆڤێکی به‌دبه‌خت وداماو!
تۆ ده‌چه‌وسێننه‌وه و پێت ده‌ڵێن: تۆبۆیه به‌دبه‌ختی چوونکوو له‌ژیانی خۆت دا، له رابردوودا تووشی
تاوان بووی، پاک وخۆپارێز نه‌بووی ، که‌وا بوو دان به گوناهانت دانێ !
به‌دبه‌ختێکی وه‌ک تۆ ده‌بێت بپاڕێته‌وه و داوای ڵێبووردن بکات، که وایه بێ وچان وه‌ره بۆ کلیسا با ئامۆژگارییت که‌ین!
ئه‌م ئامۆژگارییانه سه‌رنج راکێش و هه‌ڵخه‌ڵه تێنه‌رن، چۆنکوو خه‌ڵکێکی که به‌نیازن له‌ده‌ست
به‌دبه‌ختی رزگاریان بێت، ئاماده‌ی په‌یره‌وی له‌هه‌موو بیروبروایه‌ک هه‌ن .مڕۆڤی نه‌زان و گێل ناتوانێت
تێ بگات که به چییه‌وه خه‌رییکه، بۆچی ئه‌م یا ئه‌وکاره ده‌کات و به‌ره‌وکۆ ده‌روات .
یه‌که‌م شتێکی که ئه‌و پێوستی پێیه‌تی، رزگار کردنی هۆش و ژیری به‌ند کراوی خۆیه‌تی!
ئه‌وکات شادمانی به ساده‌یی وه‌دی دێت . شادمانی ده‌سکه‌وتێکی بچکۆله و پاشکۆیه له
چاو هۆشو ژیرایه‌تی سرووشتی ، کاتێک له‌هۆشمه‌ندی خۆت ئاگا ده‌بی و هه‌ستی پێ ده‌که‌ی،
بێ دره‌نگ نۆقمی خۆشی و شادمانی ده‌بیت .
له فارسییه‌وه کردومه به‌کوردی
عـه‌لی ع ـ بیگی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
تکایه بییر و بۆچوونی خۆتان بنووسن